گۆرانیبێژی به ئه‌زموون و ناسراوی كورد " عەدنان كەریم " ئه‌لبومێكی گۆرانی تازه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و بڵاوده‌كرێته‌وه .
عه‌دنان ئاشكرایده‌كات ، لە ئێستادا ئامادەكاری دەستپێكردووە بۆ كۆمەڵێك بەرهەمی گۆرانی تازە ، لەوانە كار لەسەر قەسیدەیەكی شاعیری گەورەی كورد مامۆستا (هێمن موكریانی) دەكات ، كە بە تەنها ئەو كارە دەبێتە ئەلبومێكی گۆرانی و (1) یەك تراك دەبێت، ماوەی بەرهەمەكەش (45) خولەك لەخۆی دەگرێت .
ئه‌م گۆرانیبێژه وتیشی ، ماوەی چەند مانگێك بەر لە ئێستا لەوڵاتی ئوسترالیا كۆنسێرتێكی ساز كرد، وتیشی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرت له كوردستان پلانیان هه‌یه ، بەڵام نازانێت كاتەی كەی و بەچ شێوازێك دەبێت .
جێی باسه ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " عه‌دنان كه‌ریم " دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەلبومی (حەبیبە) لە ساڵی (2018) ، به نیاز بوو چیتر ئەلبومی گۆرانی بەرهەم نەهێنێت و، تەنانەت ئەلبومی (حەبیبە)ـی وەك دوایین ئەلبومی خۆی ناساند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.