وه‌رزشی فڕێدانی مۆبایل له فینلاندا له ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه ده‌ستیپێكردووه و بووه‌ته كێبڕكێیه‌كی وه‌رزشی، تا ئه‌و راده‌یه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و وه‌رزشه رێكخستووه. ئه‌م وه‌رزشه له شاری سافۆنلینا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی فینلاندا ده‌ستیپێكرد، ئه‌م شاره پێشوازی له‌م پاڵه‌وانێتییه نامۆیه ده‌كات، پاشان جه‌ند ولاتێكی دیكه ده‌ستیانكرد به رێكخستنی ئه‌مجۆره كێبڕكێیه.
ئامانجی ئه‌م وه‌رزشه رزگاربوونه له خه‌مۆكی و پیرێتی، له‌م كێبڕكێیه‌دا وه‌رزشوانان كێبڕكێی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵدانی مۆبایله‌كانیان تا دوورترین مه‌ودا.
له‌م كێبڕێیه‌دا هه‌موو كه‌سێك كه له سه‌روو ١٢ ساڵ بێ، ده‌توانێ به‌شداری بكات. به‌شداربووان مۆبایلی نوێ ده‌كڕن و له كێبڕكێیه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ن، براوه‌ی یه‌كه‌م مۆبایلێكی نوێی ده‌ده‌نێ.

مه‌رجه‌كانی كێبڕكێیه‌كه، ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی مۆبایله‌كه فڕێده‌دا له نێو ناوچه‌ی سزا بمێنێته‌وه، په‌سه‌ندكردن و نه‌كردنی فڕێكدانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لیژنه‌ی داوه‌ر، هه‌روه‌ها له‌م كێبڕكێیه‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی مادده‌ی و‌زه‌به‌خش ناكرێ.

له‌م كێبڕكێیه‌دا ناوه‌ندی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل و رێكخراوی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاكه ژه‌هراوییه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی دووباره چاككردنه‌وه‌ی مۆبایله فڕێدراوه‌كان.
سه‌رچاوه/رێگای كوردسان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.