پزیشكان له چین زیاتر له 2000 به‌ردیان له زراوی ژنێكی چینی ده‌رهێنا.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێڵ"، بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتییه‌كی چینی دانیشتووی شاری گوییانگ له هه‌رێمی كویتچووی چین، به‌ناوی وان به‌هۆی ئازاری زۆری سك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد.
پاش پشكنین، پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه زراوی زۆر ئاوساوه، بۆیه نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كرد و زیاتر له دوو هه‌زار به‌ردی قه‌باره جیاوزیان له زراوی ده‌رهێنا كه تیره‌ی هه‌ندێ له به‌رده‌كان ده‌گاته 0,8 سانتیمه‌تر.
پزیشكان هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌م بڕه ناسروشتییه‌ی به‌رد له زراوی ئه‌و نه‌خۆشه بۆ خۆراكی ناته‌ندروست ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چونكه ئه‌و ژنه به وته‌ی خۆی له خواردنی پڕ له چه‌وری راهاتووه و ژه‌می به‌یانیانیشی نه‌خواردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاوی كه‌م خواردۆته‌وه..
سه‌رچاوه/دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.