گرووپی مۆسیقایی "ژاو" به سه‌رپه‌ره‌ستی "سیاوه‌ش كامكار" و ده‌نگبێژیی "سه‌با كامكار" به به‌ره‌ی سێهه‌می بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی كامكاره‌كان به ئه‌ژمار دێن و تا ئێستای له‌گه‌ڵ بێت چه‌ندین كۆنسێرت و به‌رهه‌می ناوازه‌یان پێشكه‌ش كردووه.
گرووپی مۆسیقایی "ژاو" كه مێژووی پێكهێنانی بۆ ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به سه‌رپه‌ره‌ستی "سیاوه‌ش كامكار" و ده‌نگبێژیی "سه‌با كامكار" به به‌ره‌ی سێهه‌می بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی كامكاره‌كان به ئه‌ژمار دێت و تا ئێستای له‌گه‌ڵ بێت چه‌ندین كۆنسێرت و به‌رهه‌می ناوازه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
دوایین كۆنسێرتی گرووپی ژاو ٢١ی سه‌رماوه‌ز له تالاری وه‌حده‌ت له تاران له دوو به‌شدا به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كۆنسێرته‌دا چه‌ند كۆپله‌یه‌ك له‌وانه "له فیراق" به ئاهه‌نگدانه‌ریی حه‌سه‌ن كامكار و شیعری به‌هتاش و "سروودی سه‌رزه‌وین" به هۆنراوه‌ی لنگستون هیوز و وه‌رگێڕانی ئه‌حمه‌دی شاملوو، "سه‌ماعی زه‌ربیها" له سه‌ر هۆنراوه‌یه‌كئی فۆلكلۆری كوردی و "ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ خۆتی" به هۆنراوه‌ی مه‌ولانا و له به‌رهه‌مه‌كانی هۆشه‌نگ كامكار پێشكه‌ش كران.
به‌ڵام به‌شی دووهه‌می كۆنسێرت، هه‌موو به‌رهه‌مه پێشكه‌ش كراوه‌كان، به‌رهه‌می مامۆستا هۆشه‌نگ كامكار بوو.
هۆشه‌نگ كامكار له‌باره‌ی گرووپی "ژاو" ڕایگه‌یاند: گرووپی ژاو له كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی گه‌نج پێكهاتووه كه به ئه‌وین و حه‌ز و پێبه‌ندیی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری مۆسیقای نه‌ته‌وه‌یی ئێران هاوكاریی ده‌كه‌ن و به دوور له بانگه‌شه و قسه و باس، كۆنسێرت ساز ده‌كه‌ن. ئه‌وان داهاتوویه‌كی ڕوونیان هه‌یه .
سه‌رچاوه/جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.