Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:16

پۆلیسى تورکیا نووسەرێکى ناودارى کورد له‌ ئیسته‌نبۆڵ  دەستگیر ده‌کات

به‌تۆمه‌تى پشتگیرى كردنى په‌كه‌كه‌ ده‌سته‌سه‌ركراوه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هەینی 18-1-2019، له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتیی ئیسته‌نبۆڵ پۆلیسى توركیا هه‌لیكۆتایه‌ سه‌ر ماڵی نووسەرى ناودارى كورد (جه‌لاله‌دین جان) له‌ شاری ئیسته‌نبۆڵ  و دەستگیریان كرد.

جه‌لاله‌دین جان، یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی نووسینه‌كانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بووه‌ و ده‌ستگیركردنی په‌یوه‌ندی به‌ وتارێكیدا هه‌بووه‌ له‌ ساڵی 2018 له‌ ئیزمیر، كه‌ به‌ باشى باسی په‌كه‌كه‌ى كردبوو.

پێشتر جه‌لاله‌دین له‌ سالى 2018دا بۆ ماوه‌ی 4 مانگ ده‌ستگیر كرابوو، ئه‌و كاتیش تۆمه‌تی تیرۆربوونیان دابووە پاڵ، ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له‌سه‌ر داوای ئاكپارتی له‌ 2013، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیاوه‌ بیرمه‌نده‌كانی توركیا بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ توركیا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.