هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوژرانی 47 چەکداری داعشی لە ماوەی 24 کاتژمێر راگەیاند.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاویکردەوە: "له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی هه‌جینی رۆژهه‌ڵاتی دێرزوور، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده توانیویانه 37 بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناو ببه‌ن و 47 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ش بكوژن".
هه‌سه‌ده راشیده‌گه‌یه‌نێت: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 300 هاووڵاتیان له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاركردووه، كه پێشتر داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری ده‌هێنان".
ئەم راگەیندراوەی هەسەدە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە چەکدارانی داعش سوودیان لە کەشوهەوای نالەباری ناوچەکە بینیوە و هێرشیانکردووەتە سەر هەسەدە و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام هەسەدە پشتڕاستینەکردووە.
هەسەدە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ بەسەر داعش لە سووریا، داعش‌یش شەڕی مان و نەمانی لەو ناوچانە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.