وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند" له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "سو-34" تێك‌شكان و تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه رزگاریان بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "سو-34" له كاتی ئه‌ركێكی ئاسایی‌دا پێكیاندا دا و به‌هۆیه‌وه تێك‌شكان.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه به په‌ڕه‌شوت خۆیان هه‌ڵداوه و رزگاریان بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه فڕۆكه‌یه‌ك و هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان به‌شێونی تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رووداوه‌كه له دووری 35 كیلۆمه‌تر له كه‌ناره‌كانی ئاوه‌كانی رووباری ژاپۆن روویداوه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی "نۆفۆستی" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه كه رووداوه‌كه له ئاوه‌كانی گه‌رووی تارارسكی نێوان هه‌رێمی خابارۆفسیك و دوورگه‌ی ساخالین له رۆژهه‌ڵاتی روسیا روویداوه.
هاوكات ئاژانسی "تاس"ی روسی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه فڕِینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "سو-34" له هه‌موو خاكی روسیا راگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.