Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:34

رێبه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاته‌ هه‌ره‌ زلهێزه‌ ئابوورییه‌کانی جیهان به‌شداری کۆنفڕانسی ئه‌مساڵی داڤۆس نابن

كۆنفڕانسی ئه‌مساڵ به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ 3000 به‌رپرسی حكومیی وڵاتانی جیهان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رێبه‌رانی وڵاتانی گه‌وره‌ی ئابووریی له‌ كۆنفڕانسی ئه‌مساڵی داڤۆس به‌شداریی ناكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ وه‌كو هه‌موو ساڵانی پێشووی له‌ رۆژانی 22 تا 25ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاره‌دێی داڤۆسی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ هۆی راگیرانی به‌شێكی گرنگ له‌ فه‌رمانگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌شدار نابێت و رێبه‌رانی فه‌ڕه‌نساش به‌ هۆی ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونیان له‌گه‌لَ خۆپیشانده‌رانی هێله‌ك زه‌رده‌كان ده‌رفه‌تی به‌شدارییان نییه‌، ته‌نانه‌ت رێبه‌رانی رووسیاش رایانگه‌یاندووه‌ به‌شدار كۆنفڕانسی ئه‌مساڵی داڤۆس نابن.

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رێبه‌رانی چین یه‌كێك له‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی ئابووریی جیهان توانای به‌شداریكردنی له‌م كۆنفڕانسه‌دا نییه‌، هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیاش به‌ هۆی ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ل پرسی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناتوانن ببن به‌ یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه‌.

پێشبینی ده‌كرێت كه‌ كۆنفڕانسی داڤۆسی ئه‌مساڵ به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ 3000 به‌رپرسی حكومیی وڵاتانی جیهان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی به‌ڕێوه‌بچێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.