Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:42

ترامپ له‌ ئه‌نجامدا بڕیاریدا کۆتایی مانگی داهاتوو دیدار له‌گه‌ڵ کیم جونگ ئون ئه‌نجامبدات

هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا شوێنی دیداره‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوو رێبه‌ره‌ جه‌نجاڵییه‌ی جیهان له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌
کوردستان TV
100%

كۆشكی سپیی رۆژی رابردوو له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا رایگه‌یاند كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كۆتاییه‌كانی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ دووه‌م دیداری خۆی له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور ئه‌نجامده‌دات.

هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا شوێنی دیداره‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوو رێبه‌ره‌ جه‌نجاڵییه‌ی جیهان له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ شوێنی ئه‌م دیداره‌ گرنگه‌ پاش ماوه‌یه‌كی دیكه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

كۆشكی سپیی ئه‌م هه‌واڵه‌ی دوای ئه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كیم یونگ چول نوێنه‌ری تایبه‌تی رێبه‌ری كۆریای باكوور رۆژی رابردوو سه‌ردانی واشنتنی كرد و سه‌ر له‌به‌یانیی هه‌مان رۆژی دیداری له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا و دواتریش له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا به‌ره‌و كۆشكی سپیی رۆیشت تا دیدار له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ بكات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ردوو لایه‌ن گفتوگۆی باش و ئه‌رێنییان هه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ره‌وتی دانووستانی یه‌كه‌می نێوان ترامپ و كیم.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.