پێگه‌ی "C4ISR"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات په‌ره بدات به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربازیی نوێ له‌جۆری "درۆن".
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات "درۆن"ی نوێ بباته نێو هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكاوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی درۆن له‌جۆری "RQ-7Shadow" بچوك، كه بۆ مه‌به‌ستی چاودێری و به‌دیكردن و وێرانكردنی ئامانجه‌كانی دوژمن و چه‌ند ئه‌ركێكی دیكه.
بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌ركه، وابڕیاره "پێنتاگۆن"گرێبه‌ستێك واژوبكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "PAE ISR"، كه چه‌ند نموونه‌یه‌كی نوێی له فڕۆكه‌ی "درۆن"ی پێشكه‌شكردووه به پسپۆڕان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، له‌وانه جۆرێكی نوێ كه ده‌توانێت له‌شوێنی خۆی به ستوونی بفرێت و له‌هه‌ر شوێنێكی دیكه بێئه‌وه‌ی پێویستی به رێڕه‌وی فڕین بێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو پسپۆڕان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ببینن ئه‌مجۆره فڕۆكه نوێ گونجاوبێت بۆ سوپای ئه‌مریكا، ئه‌وه گرێبه‌ست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "PAE ISR" بۆ بۆبه‌رهه‌مهێنانی ئه‌مجۆره فڕۆكه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له سالی ٢٠٢٠ بچێته بواری تاقیكردنه‌وه.
سه‌رچاوه /دژه تیررۆری كوردستان
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.