ئه‌گه‌ر له‌شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌دا 20-1-2019 بڕوانیته ئاسمان، به‌ئاسانی ده‌توانی مانگ گیرانی ته‌واو كه به گورگی خوێناوی زه‌به‌لاح ناسراوه له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ببینی.
مانگیرانی ته‌واو به‌چه‌ند خوله‌كێك له نیوه‌ی شه‌وی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و به‌ر له كاتژمێر نۆ له به‌ره‌ی رۆژئاوا ده‌ست پێده‌كات،به‌واتای رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی رۆژی زیندووكردنه‌وه‌ی یادی مارتن لۆسه‌ر كنیج جۆنیۆر كه پشوویه‌كی نیشتمانی ئه‌مریكایه.
به پێی گۆڤاری ناشیونال جیوگرافیك مانگ گیرانی ته‌واو بۆ دوو كاتژمێر له‌هه‌ردوو ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش مانگ گیرانی ته‌واو رووده‌دات كه مانگ ده‌كه‌وێته نیوان رۆژو زه‌وی، به‌مه‌ش مانگ ره‌نگێكی سووری خوێناوی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
ئاماده‌كردنی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.