ئا/ ئه‌حمه‌د بورهان
ژماره‌یه‌كی زۆر له مرۆڤه‌كان پشت به خواردنی خێرا و ئاماده‌كراو ده‌به‌ستن بۆ خواردنی ژه‌مه‌كانیان، له كاتێكدا ئه‌م به‌رهه‌مانه برێكی زۆر شه‌كری تێدایه،كه ئه‌مه‌ش وا له شانه‌كانی له‌ش ده‌كات برێكی زۆر له كالۆریه پێویسته‌كانی رۆژانه له شه‌كر وه‌رگرێت.
پسپۆران شه‌كر وه‌كوو "ژه‌هرێكی شاراوه" ناوده‌به‌ن كه وات لێ دهكاد ئالووده‌ی ببیت و دواتر زیانی ته‌ندروستی زۆرت بۆ دروست ده‌كات، ۸ هۆكار كه بۆچی زۆر خواردنی شه‌كر خراپه بۆ ته‌ندروستی:
۱- ده‌بێته هۆی زۆربوونی كێش: رێژه‌ی قه‌له‌وی له به‌رزبوونه‌وه دایه له جیهاندا، شه‌كر بڕێكی زۆر له گه‌رمۆكه‌ی تێدایه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێش زیاد ده‌كات.
زۆری شه‌كر (فره‌كتۆز)ی به‌كارهێنراو به‌رهه‌لستی هۆرمۆنی لێپتین ده‌كات كه هۆرمۆنێكی گرنگه برسێتی رێك ده‌خات و به له‌شی تۆ ده‌ڵێت خواردن به‌سه. كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیاتر بخۆیت و كێشت زیاد بكات.بۆیه گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت ڕێك بخه‌یت خۆت له شه‌كر به دوور بگره، و گه‌ر لاوازیت و ده‌ته‌وێت كێشت زیاد بكات ئه‌وا شه‌كر به‌كار مه‌هێنه به‌هۆی زیانه زۆره‌كانی تری.
۲- ده‌بێته هۆی زۆربوونی مه‌ترسی تووشبونی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی زۆربوونی چه‌وری ژێر پێست Triglyceride و كۆلیسترۆل LDL و نزم بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی به‌سوود HDL له‌خوێندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ره‌قبوون و ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان كه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی دڵ كه یه‌كه‌مین هۆكاری مردنه له جیهاندا.
۳-تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره: رێژه‌ی تووشبون (بلاوبوونه‌وه) به نه‌خۆشی شه‌كره ئێستا دوو ئه‌وه‌نده زیاتره له ۳٠ سال پێش ئێستا، بۆیه زۆری رێژه‌ی به‌كارهێنانی شه‌كر ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی كه هۆكاریسهرهكی جۆری ۲ نه‌خۆشی شه‌كره‌یه. وه به‌رده‌وامی دان به زۆری رێژه‌ی شه‌كره ده‌بێته ده‌بێته هۆی به‌رهه‌لستی كردن له هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین كه له لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه ده‌رده‌درێت رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا رێكده‌خات، له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی به‌رزی به‌رزی ئاستی شه‌كر له خوێندا كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی به‌هێزه بۆ تووشبون به نه‌خۆشی شه‌كره.
٤-نه‌خۆشی شێرپه‌نجه: زۆری به‌كارهێنانی شه‌كر رۆژانه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و تێكچوونی كاری هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین و درستبوونی هه‌وكردن له خوێندا ئه‌مانه‌ش هه‌موو هۆكارن بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجه.
شه‌كره خۆراكی سه‌ره‌كی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه.
٥- هانی دروستبوونی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر ده‌دات:
به پێچه‌وانه‌ی جۆره‌كانی تری شه‌كره كه له لایه‌ن خانه‌كانی له‌ش به‌كارده‌هێنرێن، كه جۆری شه‌كری فره‌كتۆز له لایه‌ن جگه‌ره‌وه ده‌گۆردرێت بۆ وزه یان كۆده‌كرێته‌وه له شێوه‌ی گلایكۆجین كه جگه‌ر دهتوانێتبرێكی دیاریكراو له گلایكۆجین هه‌لبگرێت، ئه‌گه‌ر زیاد له بری پێویست له جگه‌ردا كۆبكرێته‌وه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ناكهولی چه‌وری جگه‌ر (NAFLD) كه وا له جگه‌ر ده‌كات برێكی زۆر چه‌وری به‌رهه‌مبهێنێت.
٦-وات لێ ده‌كات كه تێكچوونی مه‌زاج بیت: خواردنێك كه بڕێكی زۆر له شه‌كری تێدا بێت ده‌بێته هۆی زیادبوونی بڕه‌كه‌ی له خوێن و سووتاندنی شه‌كریش ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی، به‌هۆی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه ونزمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن هه‌ست و مه‌زاجیشت تێك ده‌چێت.
۷-شه‌كر وات لێده‌كات كه زووتر پیر ببیت: چرچی و لۆچی سیفه‌تێكی سروشتی پیر بوونی پێسته، به‌لام هه‌ندێك خۆراك هه‌نه كه هۆكارن بۆ زوتر ده‌ركه‌وتنی چرچی پێست. شه‌كر یه‌كێكه له‌و خۆراكانه كه زیانبه كۆلاجین و ئیلاستیكی پێكهاته‌ی پێست ده‌گه‌ینێت كه دوو پرۆتین یارمه‌تی پێست ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌نجی و ره‌ونه‌ق داری بهێلێته‌وه، ، بۆیه خواردنی شه‌كر له ئه‌مڕۆدا ده‌بێته هۆی پیربوون له سبه‌ینێ.
۸- هه‌ندێ زیانی تری ته‌ندروستی:
ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به لووله نه‌رمه‌كانی خوێن كه له ناو گورچیله‌دان كه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ دروستبوونی نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله.
زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ ددانه‌كانمان و كلۆر بوونی و هه‌وكردنی به‌كتریایی.
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی میرانه (Gout) كه بریتییه له هه‌وكردنێك به‌هۆی به‌رزی ئاستی شه‌كر له خوێندا كه هانی ترشی میز ده‌دات بۆ ناو خوێن له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له‌جومگه‌كاندا.
٩-ڕێژه‌ی ته‌ندروست له ڕۆژێكدا: پزیشه‌كه‌كان و پسپۆڕان وا ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه رۆژانه ئافره‌تان زیاد له شه‌ش كه‌وچك (٨گرام) زیاتر له شه‌كر نه‌خورێت، واته بڕی ١٠٠ كیلۆكالۆری له ڕۆژیك، و بۆپیاوانیش ٩ كه‌وشك (١٢ گرام) واته ١٥٠ كیلۆ كالۆری، ئه‌بێت بزانیت كه‌یه‌ك بیبسی بڕی ٨ كه‌وچك له شه‌كری تێدایه واته ١٣٠ كیلۆكالۆری.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.