هه‌رچه‌نده كه مۆز میوه‌یه‌كه لایه‌نگری زۆری هه‌یه و زۆرێك مرۆڤ رۆژانه ده‌یخۆن، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆركه‌س نه‌زانێت كه ئه‌و توێكڵه زه‌رده ئه‌گه‌ی هه‌یه به تێپه‌ڕینی كات له رێگه‌ی ئاڵوودهكردنی ده‌سته‌كانمان هه‌ناومان ژه‌هراویی بكات و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیمان بكات.
مۆز كه میوه‌یه‌كه تایبه‌ت به ناوچه گهرمێنهكان، به پێنهگهیشتوویی و كاتێك هێشتا كاڵه له دره‌خت ده‌كرێته‌وه و له‌وكاته‌وه تا ده‌گاته به‌رده‌ستی كڕیاران رێگه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌بڕێت.
توێژه‌رانی بواری ته‌ندرووستیی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن: چونكه ئه‌و میوه‌یه به جیاكراوهیی و دوور له له درهختهكهیشی پێده‌گات، به‌م هۆیه‌وه به مه‌به‌ستی پارێزراو بوون له به‌رامبه‌ر زوو پێگه‌یشتن و رزین مادده‌ی كیمیاویی جۆراوجۆر له توێكڵه‌كه‌ی ده‌درێت، كه له‌كاتی سپیی كردن و لێكردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌نووسێن و به درێژایی كات ئه‌و ماددانه كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ناوی مرۆڤ و ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی نه‌خۆشیمان بكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه باشتره دوای سپیی كردنی مۆز خێرا ده‌ستمان بشۆینه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هۆشدارییه بۆ میوه‌ی ئاڤاكادۆش راسته و ده‌بێ دوای سپیی كردنی ئه‌م میوه‌یه‌ش به‌خێرایی و به باشیی ده‌ستمان بشۆین.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.