بۆتۆكس بریتییە لە ڕێژەیەكی كەمی ژەهری بەكتریا كە بەشێكی كەمی ماسولكە تووشی شەلەل دەكات، تاوەكو بەهۆیەوە بتوانرێت بە شێوەیەكی ساف و ڕێك پێست نیشان بدرێت.
لەبارەی سوود و زیانەكانی ئەم جۆرە جوانكارییەوە د.شاخەوان سائیب بەگ پسپۆری نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری تایبەت بۆ سایتی " تەندروستی" دەڵێت : دەرزیی بۆتۆكس، یەكێكە لەو چارەسەرانەی بۆ چرچ بوون و پیربونی پێست بەكاردەهێنرێت، ئەویش بە سست كردنی ماسولكە و ساف بوونی ڕووی پێست كە وادەكات چرچی كەم بێتەوە یاخود هەر نەیهێڵێت ".
ئەو پزیشكە پسپۆڕە ئاماژە بە سوودە گرنگەكانی بۆتۆكس دەكات و دەشڵێت:" سوودەكانی بریتیە لە لابردنی چاڵ و چرچ و لۆچی و شلبوونەوەی پێستی دەموچاو و جوانتر دەرخستنی پێست و ڕوخسار ".
لەبارەی زیانەكانیەوە ئەوەشی خستەڕوو، زۆرجار نەخۆش هەستیاری هەیە بەرامبەر بۆتۆكس و كێشەی بۆ دروست دەكات، یاخوود ئەگەر بێت و بە نەزانانە بەكاربهێنرێت ئەوا پێستەكە خراپ دەكات، ئەگەر هاتوو بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت ئەوا بەشێكی زۆر لەو ماسولكانە تووشی شەلەل دەبێت و وادەكات لایەكی دەموچاو بەشێوەیەكی ناڕێك یاخود بەلاری دەربكەوێت.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.