گۆرانیبێژی كورد " شوان قه‌ره‌داغی " یه‌كێك یەکێک لە بەرهەمەکانی پێشووی به ناوی " نیگا " نوێ ده‌كاته‌وه .
گۆرانی " نیگا " له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " شوان قه‌ره‌داغی " له ساڵی 2004 ه‌وه تۆماركراوه ،له ئێستادا لە کلیپێکدا بەشێوەیەکی مۆدێرن نوێی دەکاتەوە و بڵاویدەکاتەوە ، ئه‌م گۆرانییه له لایه‌ن " محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د " ی شاعیره‌وه هۆنراوه‌كه‌ی دانراوه و كاری وێنه‌گرتنیشی له لایه‌ن " دیار مه‌هدی " بۆ ئه‌نجامدراوه .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات لە چەند رۆژی داهاتوودا کلیپێکی نوێ بە ناوی "رۆژانێک بوو" بڵاودەكاته‌وه ، وتیشی هۆکاری کەمی بەرهەمەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نایه‌وێت کارێکی خراپ پێشکەش بکات ، ده‌یه‌وێت کارەکانی بمێنێتەوە و شانازی پێوەبکات .
جێی بتسه هونه‌رمه‌ند " شوان قه‌ره‌داغی " بریاریداوه لە مانگی چواری ئەمساڵ لە هەورامان گۆرانیەکی نوێ بە زاراوەی هەورامی تۆماربکات و بڵاویبکاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.