Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:33

شاعیرێک قه‌له‌مه‌که‌ی ده‌کات به‌ دیاری

پێشنیاری 2 هه‌زار دۆلار بۆ قه‌له‌مه‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

 
کۆمپانیایەک له‌ هه‌رێمی كوردستان داوا لە شاعیر"  نەوژین سۆران " دەکات، ئەو پێنووسەیان پێ بفرۆشێت کە یەکێک لە کتێبەکانی پێ واژۆ کردووە بەناوی " تەم و تۆ" و پێشنیاری 2 هه‌زار دۆلاریش بۆ قه‌له‌مه‌كه‌ ده‌كات .

 بە دوو ھەزار دۆلار کە یەکێک لە کتێبەکانی پێ واژۆ کردووە بەناوی (تەم و تۆ)، ئەو شاعیرەش دەڵێت:بە داوای لێبوردنەوە من ئەو پێنووسە نافرۆشم و ئەیکەم بە دیاری.
 
ئه‌م شاعیره‌ ئاشكرایده‌كات ، یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان به‌ ناوی " دیه‌ل " كە لە ساڵی 2003 لە هەرێمی كوردستان كار دەكات ، پێشنیاری بۆ كردووه‌ ئەو پێنووسەیان پێ بفرۆشێت  كه‌ واژووی كتێبی " ته‌م و تۆ " پێكردووه‌ بە بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكی و ئەگەر ئەو پێشنیارە قبووڵ بكات، ئەوا كۆمپانیا بە دڵخۆشییەوە قبووڵی دەكات.

نووسه‌ری كتێب " نه‌وژین سۆران " به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی كۆمپانیای ناوبراوی داوه‌ته‌وه‌ ، سوپاس بۆ ڕێزگرتن لە نووسەر و لە شاعیر و لە پێنووس ، هەوڵدانتان بۆ بەدەست هێنانی پێنووسەکەم بەرز دەنرخێنم و داواکارییەکەتان لای من جێگای ڕێزە ، بەڵام بە داوای لێبوردنەوە من ئەو پێنووسە نافرۆشم و ئەیکەم بە دیاری بۆ یەکێک لە هەوادارەکانم و یەکێک کە کتێب و ئەلبومی (تەم و تۆ) بە دەست ئەهێنێت .
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.