چه‌كدارانی حوسیی له یه‌مه‌ن هاوكات له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بۆیان دیاریكرابوو، به قاچاخ كردنی سووته‌مه‌نیی له به‌نده‌ركانی ئێرانه‌وه له باری دارییه‌وه قازانجی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌مه‌ش راپۆرتێكه كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شڕۆڤه‌ی جه‌نگی یه‌مه‌ن له ساڵی 2018ـدا بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئێرانی به یارمه‌تیده‌ری ئه‌و گروپه چه‌كدارییه ناساندووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م رێكخراوه ساڵی 2018 حكومه‌تی كۆماری ئسلامیی ئێران به‌شێوه‌ی نایاسایی سووته‌مه‌نیی گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی چه‌كدارانی حوسیی یه‌مه‌ن.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ناو راپۆرته‌كه باره‌كانی سووته‌مه‌نیی قاچاخ كرا‌و له به‌نده‌ره‌كانی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی یه‌مه‌ن كراون و حكومه‌تی ئێران به پێشاندانی به‌ڵگه‌ی ساخته‌كراو به لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیی یارمه‌تیی حوسییه‌كانی داوه تا سزاكانیان تێپه‌ڕێنن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.