سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا ماوه و گوتیشی: بۆ رووسیا، ئێران، عێراق ، سووریا و وڵاتانی دیكه داعش ده‌كوژین. ئیتر له خاڵێكدا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی خۆمان (سه‌ربازانمان) بگه‌رێنینه‌وه ماڵه‌وه.
تره‌مپ له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له كۆشكی سپی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ھێرشه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی منبجی سووریا گیانیان له‌ده‌ستدابوو، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
تره‌مپ رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی له ھێرشه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ئه‌و زۆر سه‌خته و جه‌ختیشی له گرنگی شكستپێھێنانی داعش كرده‌وه.
تره‌مپ به‌رگری له‌وه‌شكرد كه ئه‌و كاته‌ی ھاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات رێكخراوی تیرۆریستی داعش له زۆر شوێنی سووریا كاریگه‌ری خۆی ھه‌بووه و له سه‌رده‌می خۆیدا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه تۆمار بكات.
تره‌مپ گوتیشی: باشه ئێمه بۆ كێ داعشه‌كان ده‌كوژین؟ خراپترین دوژمنی رووسیا، ئێران و سووریا بریتییه له داعش. بۆیه ئه‌ندامانی داعش بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كوژین كه له‌گه‌ڵ ئێمه له یه‌ك بۆچووندا نین. ھاوكات چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كردووه به‌له‌ناوبردنی داعش.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاند كه له سه‌دا ٩٩ی داعشیان له‌ناوبردووه و ئه‌وه‌یشی وه‌بیرھێنایه‌وه كه له‌ماوه‌ی ھه‌فته‌ی رابردوو ھێرشی جددییان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامداوه.
تره‌مپ گوتیشی: بۆ رووسیا، ئێران، عێراق ، سووریا و وڵاتانی دیكه داعش ده‌كوژین. ئیتر له خاڵێكدا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی خۆمان (سه‌ربازانمان) بگه‌رێنینه‌وه ماڵه‌وه. له‌كاتی ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵبژاردنم باسم له‌مه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.