دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتی بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر كێشه سنوورییه‌كان، پێویسته هه‌ردوو لایه‌نی سیاسیی ناوخی وڵاته‌كه‌ی لێك نزیك ببنه‌وه تا كاروباری حكومه‌ت له دۆخی راگیران ده‌رچێت و چاكسازیی له‌ناو یاساكانی كۆچبه‌ریی به هاوبه‌شیی هه‌ردوو حزبه سیاسییه‌كه به ئه‌نجام بگات.
ترامپ رۆژی رابردوو وتی به مه‌به‌ستی ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی حكومه‌ت ئاماده‌یه په‌نابه‌ره یاساییه‌كان قبوڵ بكات و هیچ جیاكارییه‌ك له نێوانیان ناكات.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و قبوڵكردنه‌دا داوای كردووه ئه‌مانه‌شی پێبدرێت: 800 ملیۆن دۆلار به مه‌به‌ستی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، 805 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌كنه‌لۆژیای دۆزینه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها 2 هه‌زار هێزی پاسه‌وانی سنووریی و 75 دادوه‌ری شاره‌زای بواری كۆچبه‌ریی به مه‌به‌ستی راگه‌یشتن به دۆسییه كه‌ڵه‌كه بووه‌كان.
هه‌ڵبه‌ت جیا له‌مانه ترامپ داوای 5 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریشی كرد بۆ درووستكردنی دیوار له به‌شێك له سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.