Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:25

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ 170 په‌نابه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنکابن

هه‌ڵبه‌ت هه‌لیكۆپته‌رێكی هێزی ده‌ریایی ئیتاڵیا سێ كه‌سی رزگار كردووه‌
کوردستان TV
100%

كۆمیسیاریای باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر نزیكه‌ی 170 په‌نابه‌ری لیبایی كه‌ به‌ره‌و ئه‌وڕوپا ده‌ڕۆیشتن، رۆژی هه‌ینیی له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون.

هێزی ده‌ریایی ئیتاڵیاش رایگه‌یاندووه‌ یه‌ختێك به‌ 117 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی لیبیا نوقم بووه‌. هه‌ڵبه‌ت هه‌لیكۆپته‌رێكی هێزی ده‌ریایی ئه‌م وڵاته‌ سێ كه‌سی رزگار كردووه‌.

ئه‌م سێ كه‌سه‌ به‌ به‌رپرسانی كۆمیساریای په‌نابه‌رانیان وتووه‌ یه‌خته‌كه‌ 120 سه‌رنشینی هه‌بووه‌ كه‌ نیازیان هه‌بووه‌ بگه‌نه‌ ئه‌وڕوپا.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ به‌رپرسانی ئیسپانیا و مه‌غریب رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌له‌مێكی دیكه‌ به‌ 53 سه‌رنشینی هاوڵاتیی لیبیا له‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئاڵبۆرانی رۆژئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاست ون بووه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌نیا یه‌ك كه‌سیان له‌و به‌له‌مه‌ رزگار كردووه‌.

كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووه‌ ناتوانێ ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م دوو به‌له‌مه‌ بخه‌مڵێنێت و وته‌بێژی ئه‌م رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: له‌ڕاستیدا ئێمه‌ ناتوانین ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی مرۆڤ نادیده‌ بگرین كه‌ له‌ نزیك سنووره‌ ئاوییه‌كانی ئه‌وڕوپا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ فریایان بكه‌وین و له‌ خنكان رزگاریان بكه‌ین.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.