Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:39

مه‌کسیک.. ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى هێلی بۆڕى نه‌وت بۆ 147 که‌س بەرزبووەوە

خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ به‌ سه‌تل و به‌رمیل هه‌وڵى بردنى نه‌وتیان دابوو
مه‌كسیك.. ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى هێلی بۆڕى نه‌وت بۆ 147 كه‌س بەرزبووەوە
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رویته‌رز، عومه‌ر فه‌یاز پارێزگارى شارى هیدالگۆی سه‌ر به‌ وڵاتى مه‌كسیك رایگه‌یاند: قوربانییانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى هێلی بۆرى نه‌وت له‌ نزیك شاره‌دێى تلاهویه‌لیلپان رووى له‌ زیادبوون كرد و 73 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 74 كه‌سیش برینداربوون .

هه‌ر به‌پێی ئاژانسی رویته‌رز هۆكاری ئه‌م رووداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ به‌رووى دزه‌كردنى نه‌وته‌كه‌وه‌ چوون و به‌ سه‌تل و به‌رمیل هه‌وڵى بردنى نه‌وتیان دابوو زورێك له‌ برینداران به‌ سه‌ختى سووتاون و هه‌ندێكیان زۆربه‌ى له‌شیان سووتاوه‌. 

جه‌نه‌رال رائول ئه‌رۆیو رایگه‌یاند: له‌ نێو قوربانی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 74 كه‌س سووتاون و له‌ نیویاندا 54 كه‌سیان به‌شێوه‌یه‌ك سووتاون ماوه‌یه‌كى ده‌وێت تا بناسرێنه‌وه‌.

دواى رووداوه‌كه‌ هێزه‌كانى حكومه‌تى مه‌كسیك توانیان ناوچه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و زورێك له‌ كه‌لوپه‌ل و پێڵاوى سووتاو له‌ شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌جێمابوو، پاش نیوه‌ڕۆی دوینێ شه‌ممه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ بنكه‌یه‌كى كه‌لتوورى ناوچه‌كه‌ كۆببوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكه‌وتنى هه‌واڵ و زانیارى كه‌سانى نزیكیان هاوكات به‌رپرسانى حكومه‌ت تاقى كردنه‌وه‌ى پشكنینى دى ئێن ئێنیان ئه‌نجامدابوو تا ناسنامه‌ى قوربانیان بدۆزنه‌وه‌ هه‌روه‌ها لیستێكی ناوى ئه‌و كه‌سانه‌یان بڵاوكردبۆوه‌ كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ره‌وانه‌كرابوون.

به‌هۆى دزینى سووته‌مه‌نى له‌ هێڵى بۆڕییه‌ نه‌وتییه‌كان و نه‌هێشتنى ئه‌و دیارده‌یه‌، لوپێز ئۆبرادو سه‌رۆكى وڵاتى مه‌كسیك بڕیارى داخستنى ژماره‌یه‌ك هێڵى بۆڕى دا و ئه‌مه‌ش كێشه‌ى كه‌مى سووته‌مه‌نى له‌و وڵاته‌ دروستكرد. 

جێى ئاماژه‌یه‌ گڕگرتنى ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌ له‌ درزى هێڵى بۆڕى نه‌وته‌كانه‌وه‌ دزه‌ى كردبوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا له‌ نزیك شاره‌دێى تلاهویه‌لیلپان كه‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ باكوورى مه‌كسیكۆى پایته‌ختى مه‌كسیكه‌وه‌ دووره‌، به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ 147 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.