Erbil 38°C سێشەممە 12 تشرینی دووەم 06:19

سێ ته‌قینه‌وه‌ عه‌فرین و دیمه‌شقی هه‌ژاند

سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی سوریا "سانا" بڵاویكردۆته‌وه‌ سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا روویداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ خاڵێكی سه‌ربازی كردۆته‌ ئامانج و یه‌كه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبیش هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی سوریا بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌شاری عه‌فرین روویداوه‌و پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كردۆته‌ ئامانج و كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

هاوكات ئاژانسی هاوار بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌  ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ عه‌فرین بیستراوه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌نزیك هۆڵی جین و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌ بازنه‌ی كاوه‌ی ئاسه‌نگه‌ر له‌ چواریانی عه‌فرین بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی شاری عه‌فرین سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.