رۆژى شه‌ممه 2019/1/19 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه سه‌ركه‌تووه‌كانى قۆناغى كۆتایی خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا به:
• سڕینه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كارته سوور و زه‌رده‌كانى یاریزانان.
• شێوازى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه به دوو قۆناغ (چوون و هاتن) ده‌بێت.
• ئه‌نجامدانى یارییه‌كان قۆناغى كۆتایی خولى پله‌یه‌كی كوردستان له رۆژى چوارشه‌ممه 2019/2/6 به یارى نێوان (گاره × سیروانى نوێ) و (سۆران × خاك) ده‌ستپێده‌كات.
2- راگرتنى سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى تۆپی پێی یانه‌ى زاخۆ به شێوه‌یه‌كى كاتى، تا ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى زاخۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى كوردستان ئاماده‌بن، به پێچه‌وانه‌وه له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان له یه‌كێتییه‌كه‌مان بێبه‌ش ده‌بن.
3- له یارى نێوان ئاڵتون كۆپرى و هه‌ڵۆ له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، دواى بانگهێشتكردنى هه‌ردوو یاریزان (هۆگر سه‌عدى) ژماره 23 له یانه‌ى هه‌ڵۆ و (عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان) ژماره 10 له یانه‌ى هه‌ڵۆ، بڕیاردرا:
ـ پێویسته یاریزان هۆگر سه‌عدى ته‌واوى خه‌رجى نه‌شته‌رگه‌رى یاریزان عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان بكات و چاره‌سه‌رى بكات، به پێچه‌وانه‌وه له یارییكردن له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بێبه‌ش ده‌بێت.
4- ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیارانى یاری خوله‌كانى كوردستان، له رۆژى چوارشه‌ممه 2019/1/24 كاتژمێر 11:00ـى به‌یانى، پێویسته سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران له كاتى دیارییكراو له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، مەرجی بەشداربوو ئەوەیە (یاریزان یان ناوبژیوان یان راهێنەر) ـی تۆپی پێ بووبێت و تەمەنیشی لە 40 کەمتر نەبێت و لە 60 ساڵیش زیاتر نەبێت.
لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى تاقیكردنه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیاران پێك دێن له:
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ سه‌رۆك
• سیروان سه‌لمان ـ ئه‌ندام
• مه‌حموود نوره‌ددین ـ ئه‌ندام
5- بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ى ده‌رگه‌ى گواستنه‌وه‌ى زستانه، له نێوان یاریزانانى خولى نایابى كوردستان له رێكه‌وتى 2019/1/19 تا 2019/1/28 پێویسته له ماوه‌ى گواستنه‌وه یاریزان مافى ده‌ستبه‌ردار بوون(استغناْ ) راده‌ستى لێژنه‌ى پێشبركێكانى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكات.
6- به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له گه‌یاندنى لیستى ناوى یاریزانان، بڕیاردرا خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 له رۆژى دووشه‌ممه 2019/2/4 ده‌ست پێبكات، دواین كات بۆ وه‌گرتنى لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) رۆژى شه‌ممه 2019/1/26 ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر یانه‌یه‌ك له كاتى دیارییكراو لیستى ناوى یاریزانان نه‌دات به لێژنه‌ى پێشبركێكانى یه‌كێتییه‌كه‌مان، له به‌شدارییكردنى خوله‌كه بێبه‌ش ده‌بێت.
7- وه‌ستانى خولى نایابى كوردستان به هۆى پشووى نێوان هه‌ردوو قۆناغ بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته، رۆژانى پێجشه‌ممه و هه‌ینى 2019/1/31 و 2019/2/1 ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
8- بڕیاردرا به ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى جه‌سته‌یی و تیۆرى بۆ ناوبژیوانانى فوتساڵى كوردستان، له رۆژى سێشه‌ممه 2019/2/12 له كاتژمێر 9:00 ـى به‌یانى له هه‌ولێر.
9- له یارى نێوان هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له خولى نایابى كوردستان، به هۆى ده‌ركردنى له یارییه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ناوبژیوانى یارییه‌كه، له لایه‌ن (عه‌بدوڵڵا مه‌حموود) راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر، بر|یاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى و ئاماده‌نه‌بوون له نێو یاریگه.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
10- له یارى نێوان شێروانه و هه‌ندرێن له خولى نایابى كوردستان، به هۆى كۆنترۆڵ نه‌كردنى جه‌ماوه‌ر و نانه‌وه‌ى كیشه و گرفت له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى شێروانه بڕیاردرا به:
• ئه‌نجامدانى یارى داهاتووى یانه‌ى شێروانه به‌بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى شێروانه به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
• ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى شێروانه به كۆنترۆڵ كردنى جه‌ماوه‌رى یانه‌كه‌یان، به پێچه‌وانه‌وه سزاكان توندتر ده‌بێت.
11- په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
1- پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر 26 خاڵ.
2- دهۆك 22 خاڵ.
3- نه‌ورۆز 21 خاڵ.
4- ئارارات 21 خاڵ.
5- شێروانه 19 خاڵ.
6- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 18 خاڵ.
7- زێره‌ڤانى 18 خاڵ.
8- هه‌ندرێن 17 خاڵ.
9- هه‌ولێر 16 خاڵ.
10- ده‌ربه‌ندیخان 15 خاڵ.
11- زاخۆ 14 خاڵ.
12- گازى باكوور 13 خاڵ.
13- ئاكرێ 9 خاڵ.
14- برایه‌تى 8 خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.