پیره‌ژنێكی دانیشتووی ویلایه‌تی ئوته‌ر برادیش له هیندستان له ئاكامی هێرشی چه‌ند مه‌یموونێك بۆ سه‌ر خۆی و بووكه‌كه‌ی، پیره‌ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا و، بووكه‌كه‌شی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێڵ"، چه‌ند مه‌یموونێكی تووڕه هێرشیان كرده سه‌ر "سافیتری دیفی" ته‌مه‌ن 60 ساڵی و بووكه‌كه‌ی له‌و كاته‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌یان بوون.
هه‌ردوو ئافره‌ت له‌كاتی هه‌ڵاتنیان له‌ده‌ست مه‌یموونه‌كان له‌سه‌ر بان كه‌وتنه خواره‌وه و دیفی یه‌كسه‌ر گیانی له‌ده‌ست دا و بووكه‌كه‌شی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
جێی باسه، یاساكانی هیندستان رێگه‌نادات مه‌یموونه‌كان بكوژرێن یان نه‌زۆك بكرێن، یان بۆ شوێنی دیكه بگوازرێنه‌وه، یان به‌هه‌ر چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له شێوه‌ی ژیانیاندا بدرێت.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.