له یاری لوتكه‌و دێربی له‌نده‌نی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی ئارسناڵ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی چێڵسی میوانی و هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای ئیمارات له له‌نده‌ن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا ئارسناڵ به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاكازێتی فه‌ڕه‌نسی له خوله‌كی چوارده تۆماری كرد، پاشان هێرش و فشاره‌كانی تۆپچیه‌كان بۆ سه‌ر گۆڵی ئه‌ریزا بالاگای گۆڵپارێزی چێڵسی درێژه‌ی هه‌بوو، تا له خوله‌كی سیی و نۆدا، به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی لۆران كۆچیلنی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، له گێمی دووه‌میشدا، ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و سه‌ره‌نجام ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده چلوچوار خاڵ، چێڵسیش به چلوحه‌وت خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت
ڤیدیۆ ... ئارسناڵ سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر چێلسى تۆمار کرد
له‌پریمه‌رلیگدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.