یانه‌ی لیڤه‌رپول به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو له یاریه‌كی پڕگۆڵدا، به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی كریستاڵ پالاسی میوانی برده‌وه، له خوله‌كی سیی و چواردا، یاریزان ئه‌ندرۆس تاون سیند گۆڵێكی بۆ كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له یه‌كه‌م خوله‌كی گێمی دووه‌میشدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپول گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی په‌نجاوسێشدا، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌ڕازیلی لیڤه‌رپولی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان جێمس تۆمكینز گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی تۆماركرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م یه‌كسان كردنه‌وه‌یه هێنده‌ی نه‌خایاندو له خوله‌كی حه‌فتاوپێنجدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له سێیه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاری سادیۆ مانێی سه‌نیگالی گۆڵی چواره‌می ڕێدزی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ماكس مایه‌ری ئه‌ڵمانی گۆڵی سێیه‌می كریستاڵ پاڵاسی له خوله‌كی پێنجه‌می كاتی زیادكراوی یاری به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیڤه‌رپول له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كریستاڵ پالاسیش به بیست‌ودوو خاڵ له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت
ڤیدیۆ .. لێڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کریستاڵ پالاس تۆمار کرد
له‌پریمه‌رلیگدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.