Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:29

سیمۆنا هالیپی سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ڤینۆس ولیامزی ئه‌مه‌ریکی تۆمار کرد

له‌ قۆناغی سێیه‌مدا
کوردستان TV
100%


 له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوستڕالیاو له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش سێ له‌ ڤینۆس ولیامزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م، له‌م قۆناغه‌شدا هالیپ جارێكی دیكه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر خانه‌واده‌ی ولیامزو ڕووبه‌ڕووی سیرینا ولیامزی خوشكی ڤینۆس ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام له‌ كچه‌ یاریزانی لاوی ئۆكراینی دیانا یاسترمیسكای ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵی برده‌وه، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو حه‌وت خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش‌ شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك بوو، به‌مه‌ش له‌ قۆناغی داهاتوودا سیرینای پۆلێنكراوی شازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دۆڕانی خوشه‌كه‌كه‌ی ده‌دات -
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.