یانه‌ی ڕیال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناو له یاری لوتكه‌دا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سیڤیلیه‌ی میوانی برده‌وه، له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له ده‌ره‌نجامی چه‌ندین هێرشی له‌سه‌ریه‌كی یاریزانانی ڕیال بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی میوان و له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، كاسێمیرۆی به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ یانه‌ی شاهانه به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد، له دووه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا، لوكا مۆدریچی كڕواتی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی پارساڵی جیهان، ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش ڕیال مه‌درید پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی له سیڤیلیه وه‌رگرت و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده سیی و شه‌ش خاڵ، سیڤیلیه‌ش ژماره‌ی خاڵه‌كانی له سیی و سێ خاڵ وه‌ستاو بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دابه‌زی
ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر سێڤیا تۆمار کرد
له‌لالیگادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.