Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:28

منداڵه‌ دوو ساڵه‌که‌ى که‌ حه‌وت رۆژه‌ که‌وتۆته‌ بیرێکه‌وه‌ ئیسپانیاى هه‌ژاندووه‌

هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ڕزگاری بكه‌ن و بیگه‌ڕێنینه‌وه‌ باوه‌شى دایك و باوكى
منداڵه‌ دوو ساڵه‌كه‌ى كه‌ حه‌وت رۆژه‌ كه‌وتۆته‌ بیرێكه‌وه‌ ئیسپانیاى هه‌ژاندووه‌
کوردستان TV
100%


به‌پێى هه‌واڵێكى (The Guardian) تیمه‌كانى فریاكه‌وتن له‌ باشوورى ئیسپانیا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هه‌ڵكه‌نینى تونێلێك له‌ ته‌نیشتى ئه‌و بیره‌ى كه‌ 7 رۆژ ده‌بێت منداڵێك كه‌وتۆته‌ ناوی و تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ڕزگارى بكه‌ن. 

له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 13ى كانوونى دووه‌مى 2019 وه‌ جولێنى ته‌مه‌ن 2 ساڵ له‌ شارۆچكه‌ى توته‌لان له‌ مه‌لاگه‌ى سه‌ر به‌ وڵاتى ئیسپانیا كه‌وتۆته‌ بیرێكه‌وه‌ تاكو ئێستا نه‌توانراوه‌ ده‌ریبێنن، خۆسێ ڤیكى هاوسه‌رن خه‌ریكى پیاسه‌یه‌ك بوون بۆ نێو زه‌وى و    زارێكى تایبه‌تى خۆیان، به‌ڵام له‌ ناكاو جولێنى ته‌مه‌ن 2 ساڵى كوڕیان دیارنامێنێت و ده‌كه‌وێته‌ ناو چاڵێك كه‌ پانى ده‌مه‌كه‌ى ته‌نها 25 سانتیمه‌تر و قووڵى 100 مه‌تر ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 كانوونى دووه‌م ده‌ستیان به‌ هه‌ڵكه‌ندن له‌ چوارده‌ورى بیره‌كه‌ كردووه‌ و به‌هۆی به‌رزى و سه‌ختى شوێنى رووداوه‌كه‌ نه‌توانراوه‌ به‌ پێى پێویست كار بكه‌ن، به‌ڵام تیمه‌كانى فریاكه‌وتن و هاتنى خه‌ڵكى به‌ مه‌به‌ستى رزگاركردنى منداڵه‌كه‌ له‌ ئێستادا توانرا ئامرازى قورس و گه‌وره‌ به‌ سه‌لامه‌تى بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و به‌رزاییه‌ى كه‌ بیره‌كه‌ى لێیه‌ و هه‌وڵى دروستكردنى تونێلێك ده‌ده‌ن له‌ ته‌نیشت ئه‌و بیره‌. 

ئه‌ندازیار ئه‌نجل ڤیدال به‌رپرسى ئۆپه‌ڕاسیۆنى ڕزگاركردنى منداڵه‌كه‌ رایگه‌یاند: به‌ زووترین كات هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین بگه‌ینه‌ منداڵه‌كه‌ و ڕزگاری بكه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه‌ باوه‌شى دایك و باوكى، گرنگ نییه‌ له‌لامه‌ن چه‌ند كار بكه‌ین یاخوود نه‌خه‌وین، ته‌نها هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین بگه‌ینه‌ منداڵه‌كه‌.

سه‌ختى و به‌رزى شوێنى رووداوه‌كه‌ كارێكى ئاسته‌نگی خستووته‌ پێش تیمه‌كانى فریاكه‌وتن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى باش نه‌یانتوانیوه‌ سوود له‌ ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌كان وه‌ربگرن.

خه‌ڵكێكى زۆر به‌ هاناى خێزانه‌كه‌ هاتوون بۆ یارمه‌تیدان و ڕزگاركردنى منداڵه‌كه‌، له‌ ئێستادا به‌ سه‌لامه‌تى توانراوه‌ ئامێرى گه‌وره‌ و قورس بگه‌یه‌نینه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ سه‌ره‌ڕاى به‌رزى و سه‌ختى ناوچه‌كه‌.

ئيسپانیا

به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه‌ تا ئێستا نازانن ئایا جولێن ماوه‌ یاخوود نا، به‌ڵام كاركردنى ئه‌وان له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ هێشتا زیندووه‌، تۆمارێكى ڤیدیۆ كه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى ئاگر كوژێنه‌وه‌ توماركرابوو و له‌ لایه‌ن بێژه‌رێكی كه‌نالى (SUR)ى ئیسپانى نشیاندرابوو له‌ قووڵى 70 مه‌تر ئه‌و چاڵه‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ى تیا كه‌وتووه‌ گیراوه‌، ڕێی گرتووه‌ له‌ ناردنى خۆراك و ئاو بۆ منداڵه‌كه‌.

هاوكات به‌رپرسانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى رزگاركردنى منداڵه‌كه‌ رایانگه‌یاند: دوو تونێل هه‌ڵده‌كه‌نین و یه‌كێكیان به‌ ئامێرى هه‌ڵكه‌نین كه‌ ئێستا به‌رده‌ستمانن و 15 كاتژمێر ده‌خایه‌نێ تا ته‌واو ده‌بین و یه‌كێكى تر به‌ ده‌ست هه‌ڵده‌كه‌نرێت تا بگه‌ینه‌ منداڵه‌كه‌ ئه‌ویشیان 20 كاتژمێر ده‌خایه‌نێ.

ئیسپانیا

خه‌ڵكى دانیشتووى شارۆچكه‌ى توته‌لان یارمه‌تى و نزا و دوعا بۆ خانه‌واده‌ى جولێن ده‌كه‌ن تا ڕزگار بكرێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو باوه‌شى و دایك و باوكى و له‌ نزیك شوینى رووداوه‌كه‌ نوسراوێكیان هه‌ڵواسیوه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌" جولێن به‌ هێز هه‌موو له‌گه‌ڵتاین".

جێى ئاماژه‌یه‌ میدیاكانى ئیسپانیا باسى خێزانى جولێنیان كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2017، تووشى كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن ببوون له‌ كاتى پیاسه‌كردنێك له‌ كه‌نار ده‌ریا كوڕێكى ته‌مه‌ن 3 ساڵیان به‌ هۆى نه‌خۆشى گیانى له‌ده‌ست دا. 

ئیزابێل سیلا وته‌بێژى حكومه‌تى ئیسپانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند: " ئێمه‌ له‌ كاتێكى زۆر زه‌حمه‌ت و دژواردا ده‌ژین بۆ خزمان، هاوڕێ و دراوسێ خێزانى جولێن، له‌م ساته‌دا ده‌مانه‌وێت پشگیرى خۆمانیان بۆ بنێرین.

ئیسپانیا

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.