Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:27

فەرەنسا: ئەمەریکا گرنگی به‌ پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانی له‌ سوریا ده‌دات

وەزیری بەرگری فەرەنسا: پرسی پاراستنی کوردەکان زیاتر دەخرێتە بەرباس
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 20-1-2019 فلۆرێنس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، ئەمەریکا زیاتر گرنگی به‌ پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانی له‌ سوریا ده‌دات، تەنانەت پاش کشانەوەی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا لەسوریا پاراستنى كورد ئه‌وله‌ویه‌تى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.

وەزیری بەرگری فەرەنسا راشیگەیاند، پرسی پاراستنی کوردەکان زیاتر دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ لە ئەمەریکادا ، لەبەرئەوەی باشترین هاوپەیمانی ئەمەریکا بوون لەناوچەکە و لەشەڕی داعشیشدا. 

پاش بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا بەرپرسانی کورد کە زۆربەی ناوچەکانی باکوری سوریایان کۆنترۆڵکردووە داوایان لەروسیا و دیمەشق کرد کە باکوری سوریا لەمەترسی هێرشەکانی تورکیا بپارێزن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.