دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له هونه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ،گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دانیشتووی وڵاتی دانمارك " دیانا دانمارك " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له ڤیدیۆ كلیپێك له ژێر ناوی " دوارە یادی تۆ – دیسان یادی تۆ " بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م كلیپه تازه‌ی " دیانا دانمارك " له شاری هاتۆڤه‌ر كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه و " ئارام شا " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه و ئاوازه‌كه‌شی له لایه‌ن مامۆستا " عارف " ه‌وه دانراوه و هۆنراوه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ئێستادا له شاری کۆپنهاگن له وڵاتی دانمارك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی و دوای تۆماركردنی گۆرانییه‌ك بۆ دۆخی ناهه‌مواری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به گۆرانیبێژی هه‌سته‌كان ناوبانگی ده‌ركرد .
جێی باسه " دیانا " ئه‌م كلیپه تازه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.