Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:17

HUAWEI به‌ زوترین کات زانیارییەکانی مۆبایلە کۆنەکەت بۆ دەگوازێتەوە

نوێترین تەكنۆلۆژیای مۆبایلە زیرەكەكانی تێدا بەدی دەكرێت
کوردستان TV
100%


 
 

ئەپلكەیشنی HUAWEI Phone Clone زانیارییەكانی مۆبایلە كۆنەكەت لە چەند خولەكێكدا دەگوازێتەوە بۆ مۆبایلە نوێیەكەت هەر كە مۆبایلێكی سمارتی وەك HUAWEI Mate 20  یان  HUAWEI Mate 20 Pro دەكڕین راستەوخۆ بیر لە تایبەتمەندییەكانی دەكاتەوە چونكە ئەم مۆبایلانە نوێترین تەكنۆلۆژیای مۆبایلە زیرەكەكانی تێدا بەدی دەكرێت  .

یەكێك لە گرفتەكانی مۆبایلە زیرەكەكان نەبوونی توانای گواستنەوەی گشت وێنە و گۆرانی ژمارە هەڵگیراوەكانی ناو مۆبایلەكەیە، چونكە ناتەوێ لە دەستیان بدەی، بۆیە هواوی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی دەستەبەر كردووە كە بە ( هواوی فۆن كلون- HUAWEI Phone Clone ) ناسراوە، ئەم ئەپلیكەیشنە كە چارەسەرێكی نوێی كۆمپانیای هواوییە گرفتی ملیۆنان كەس چارەسەر دەكات .

 بۆیە ئەگەر یەكێك لە مۆبایلەكانی HUAWEI Mate 20 Pro یانMate 20 HUAWEI  بكڕی ئەو رووبەڕووی هیچ گرفتێك نابیتەوە لە گواستنەوەی هەرچی شتێكت هەیە بۆ مۆبایلە نوێیەكەت، چونكە دركی بە پێویستیی بەكارهێنەرانی كردووە بۆ گواستنەوەی گشت یادەوەری و نامە و ئەپڵیكەیشن و گۆرانی و ژمارە و گشت زانیارییەكان بۆ مۆبایلە نوێیەكە.

 هەروەها لە رێگای ئەپڵیكەیشنی هواوی فۆن كلون دەتوانن بە خۆڕایی گشت زانیارییەكان بگوازنەوە بۆ مۆبایلی HUAWEI Mate 20 .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.