ئامێرێكی پزیشكی تازه داهێنراوه كه پزیشكه‌كان به هۆیه‌وه ده‌توانن له ماوه‌ی ته‌نیا 10 چركه‌وه هه‌ست به رێژه‌ی ئازاری نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن .
له هه‌واڵێكی " ده‌یلی مه‌یل " ی به‌ریتانی هاتووه ، ناوی ئه‌م ئامێره نوێیه پزیشكییه " pain- o- meter " ه كه له لایه‌ن په‌یمانگانی نیشتمانی ته‌ندروستی ئه‌مریكی دروست كراوه ، ئامێره پزیشكییه‌كه قه‌باره‌كه‌ی بچووكه و له رێگه‌ی چاوه‌كانی مرۆڤه‌وه ده‌توانێت به وردی ڕێژه‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤ دیاری بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئامێره‌كه پشتی به‌ستووه به‌و فه‌رمانانه‌ی كه رێگه‌ی مێشكه‌وه ئاراسته‌ی چاوه‌كان ده‌كرێت ، بۆیه كاتێك پشكین له‌م رێگه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه ده‌كرێت نابێ بۆ ماوه‌ی 10 چركه نهخۆشهکە چاوی خۆی دابخات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.