رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکكۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا" تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دواپێشھاتەکانی سووریا و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ڕە و واشنتۆن تاوتوێ كران.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان سەرەخۆشی خۆی بە دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا راگەیاند كه بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ھەفتەی رابردوو لە منبجی سووریا چوار سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدابوو، راشیگەیاند کە ئەو کردارە بریتی بووە لە کارێکی تێکدەرانە لە بەرامبەر بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا.
ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات ئامادەیە ئاسایشی منبج بگرێتە دەست و رێگه به یه‌په‌گه له سوریا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا و توركیا رێککەوتن لەسەر لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش بە ھاوبەشی و گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی کە رێگری لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش دەکەن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پرسی راوێژکاریی نێوان ھەردوو سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و ئەمریکا لەسەر بابەتی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام خێراتر بکرێت و قەبارەی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵات زیاتر بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.