به‌پێى هه‌واڵێكى هاریتزى ئیسرائیلى، له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى كانوونى دووه‌مى 2019، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گاى فه‌یله‌قى ئێرانى له سوریا بۆردومان كرد.
سووپاى ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌یله‌قى قودسى ئێرانی له سوریا و هۆشداریشى داوه‌ته سوریا بیر له هێرشكردنه سه‌ر خاك و سوپاى ئیسرائیل نه‌كاته‌وه.
ئه‌فیخاى ئه‌دره‌عى گوته‌بێژى هێزى به‌رگرى ئیسرائیل رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان چه‌ند بنكه و باره‌گاى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌یله‌قى قودسى ئێران له نێو خاكى سووریا بۆردومان كرد، ئه‌م بۆردومانه‌ش دواى ئه‌وه دێت دوێنێ مووشه‌كیك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئێرانه‌وه له نێو خاكى سوریا ئاڕاسته‌ى ناوچه‌ى باكوورى به‌رزاییه‌كانى جوڵان كرابوو، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن سیسته‌مى به‌رگرى گووممه‌تى ئاسنین به‌رگرى له مووشه‌كه‌كه كرا.
ئه‌فیخاى ئه‌دره‌عى ده‌رباره‌ى هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازه‌كانى سه‌ر به فه‌یله‌قى ئێران له نێو خاكى سوریا كردووه گوتی: له‌نێوان بنكه و باره‌گاكانى فه‌یله‌قى قودس كه بۆردومان كراون بنكه‌ى كۆگاى چه‌ك و ئامێرى سه‌ربازى و بنكه‌ى سیخووڕى و سه‌ربازگه‌ى مه‌شق و راهێنانی سه‌ر به ئێران بووه و هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌ك له نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دیمه‌شق.
جێى ئاماژه‌یه ئیسرائیل چه‌ند جارێك هۆشدارى داوه‌ته سوپاى ئێران و میلیشیاكانى له خاكى سوریا بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ڵێت، ئه‌وان له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى سوریا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و له‌سه‌ر داواى ئه‌وانیش ناوچه‌كه جێده‌هێڵن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.