Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:39

فلیپین ... گه‌لی مۆرۆ ریفراندۆمی ده‌ستپێکرد

3 ملیۆن ده‌نگده‌ر ڕوویان له‌بنه‌كه‌كانى ده‌نگدان كرد
کوردستان TV
100%


گەلی مۆرۆ لە فلیپین به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ یاسای ئه‌ندامیی بانگسامۆرۆ كه‌ كاریگه‌ری له‌ ئاینده‌ی موسڵمانانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، روویان لە بنکەکانی ده‌نگدان کرد.

له‌ ریفراندۆمه‌كه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی سێ ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگ بدات و دەنگدەرانی گەلی مۆرۆ له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا ریزیان به‌ستووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

سه‌ربازانی سوپا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌، رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر و هاووڵاتییان ته‌نانه‌ت ناوێرن بۆ راگه‌یاندنه‌كانیش بدوێن.

سه‌رۆك شاره‌وانیی كۆتاباتۆ، سینسیا گویانی-سایادی كه‌ له‌ قۆناغی كه‌مپینه‌كاندا پشتگیریی باڵی نه‌خێری نه‌كرد، دژی په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌ندامیی بانگسامۆرۆ و جیاكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌ی كه‌ داده‌مه‌زرێندرێت ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ شاری كۆتاباتۆ 110 هه‌زار ده‌نگده‌ر ده‌نگ بدات.

پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر 07:00 ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 15:00 كۆتایی دێت.

- به‌م یاسا نوێیه‌، حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمیی بانگسامۆرۆ داده‌مه‌زرێندرێت

به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ مانگی ته‌مووز له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی فلیپین، رۆدریگۆ دوتێرتی-ه‌وه‌ واژووكرا، ئۆتۆنۆمییه‌كی گشتگیر بۆ موسڵمانانی بانگسامۆرۆ ده‌سته‌به‌رده‌كرێت و مافه‌ یاسایی و ئابوورییه‌كانی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ زیاترده‌كرێت.

یاساکە ئۆتۆنۆمییەکی زۆر گشتگیرتر لەو ئۆتۆنۆمییەی کە هەیە و لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای مینداناو کە زۆرینەی دانیشتوانەکە تیایدا دەژین بەرکارە، دەستەبەردەکات.

لە رێگەی ئەم یاسا نوێیەوە، حکوومەتی ئۆتۆنۆمی بانگسامۆرۆ دادەمەزرێندرێت. دەتواندرێت لە ناوچەکە دادگاگەلێک کە حوکمە شەرعییەکانی تیادا جێبەجێ بکرێت لە چوارچێوەی ئازادییە ئایینییەکاندا، دابمەزرێنێت.

حکوومەتی ناوەندیی دەسەڵاتە ئیدارییەکانی مینداناو رادەستی حکوومەتی بانگسامۆرۆ دەکات.

ئاوە ناوخۆییەکانی ناوچەی بانگسامۆرۆ بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی نیشتمانیی بەڕێوەدەبرێن. حکوومەتی ئۆتۆنۆمی سەرچاوەکانی وزە لە ناوچەکە بەکاردەهێنێت و بەڕێوەیان دەبات.

هەروەها جەنگاوەرانی هەریەک لە بەرەی پێشووی رزگاریی نیشتمانیی مۆرۆ و بەرەی رزگاریی ئیسلامیی دەتوانن ببنە ئەندام لە هێزە پشتیوانییەکاندا.


سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.