Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:19

رووسیا: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا 4 سەربازی سووریی کوژران

وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆسەر سووریا، چوار سەربازی سوپای سووریا کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی بەڕێوەبردنی بەرگریی نیشتمانیی لە وەزارەتی بەرگریی رووسیا، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ژمارەیەک ئامانج لە سووریا، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە نێوان کاتژمێر ٠٢:١١ تا ٠٢:٥٦ بەکاتی ناوخۆ لە خۆرئاوا، باشووری خۆرئاوا و باشووری سووریا سێ هێرشیان ئەنجامداوە و تیایدا هاتووە "له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، چوار سه‌ربازی سووری كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون. به‌شێكیش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق زیانی به‌ركه‌وت".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی سوپای سووریا، زیاتر له‌ 30 مووشه‌ك و بۆمبی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیلی له‌ ئاسماندا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌ ئێران ئه‌نجامداوه‌ له‌ناو خاكی سووریادا.

سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.