جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس ئاشکرایکرد لووتکەی دووەمی نێوان سەرۆکی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون کە بڕیارە لە مانگی شوباتدا ئەنجامبدرێت "هەنگاوی بەرجەستە" لەبارەی خۆداماڵین لە چەکی ئەتۆمیی لەخۆدەگرێت.
مایک پێنس لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز سەندەی، ئاماژەی بەوەکرد ترەمپ لەم لووتکەیەدا گوشار دەخاتە سەر کیم بۆ ئەوەی "هەنگاوی بەرجەستە" سەبارەت بە داماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمیی، بهاوێژێت.
مایك پێنس باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر گه‌شبینه به لووتكه‌كه و رایگه‌یاند "ئاگادارم په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و سەرکردە كیم به‌ڕاستی مایه‌ی سه‌رنجە، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ده‌توانین پێشوه‌چوون تۆمار بكه‌ین و به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر هه‌وڵدان".
ترافیکی دیپلۆماسیی سەبارەت بە کۆریای باکوور چڕبووه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و کۆریای باشوور لە کۆبوونەوەیەکدا لە سوید کە ژمارەیەک شارەزای نێودەوڵەتیی بەشداریی دەکەن لەگەڵ هاوتاکانیان کە لە کۆریای باکوورەوە دێن کۆدەبنەوە.
بڕیاره دیبلۆماتكاره‌كانی ژاپۆن له سوید له‌گه‌ڵ به‌رپرسی تایبەتی ئه‌مریكا له دانوستانه‌كانی كۆریای باكوور، ستیڤ بیگون كۆببنه‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا راگه‌یه‌ندرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، كانگ كیونگ هوا ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌ی بڕیاره له نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكووردا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژه به‌وه‌یش كرابوو كه دووه‌مین لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له كۆتایی مانگی شوباتدا ئه‌نجام ده‌درێت.
دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ-ئون، بۆ یه‌كه‌مجار له 12ی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا له سینگاپور كۆبوونه‌وه، دوای لووتكه‌كه هه‌ردوو سه‌رۆك گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر داماڵینی كۆریای باكوور له چه‌كی ئه‌تۆمیی.
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.