Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:53

لە حەسەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا

هێزە ئەمریكیەكان و شه‌رڤانانی كردە ئامانج
کوردستان TV
#12
100%

هێرشێكی خۆكوژیی كاروانێكی سەربازیی هێزەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باشووری شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2019 كەسێكی خۆكوژ لەشاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، خۆی بەكاروانێكی هێزەكانی ئەمریكادا تەقاندەوە كە هێزێكی سەر بە سوریای دیموكرات یاوەری دەكردن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی لەو هێرشەدا، هەشت شەرڤان یه‌په‌گه‌ گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازی ئەمەریكیش برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكانی میدیا سورییەكان تەقینەوەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕۆژکراوەوە ئەنجامدراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو تەقینەوەی تر لە عەفرین و دیمەشق ڕوویاندا و گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.