Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 11:12

پاڵاوگەى بێجی ده‌که‌وێته‌وه‌ کار

لەساڵى 2014وە لەلایەن داعشەوە پەکخرا
کوردستان TV
100%

وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بەرهەمهێنانى بەنزین لە پاڵاوگەى بێجى دەستپێدەکاتەوە، کە لەساڵى 2014وە لەلایەن داعشەوە پەکخراوە، هه‌موو كه‌لوپه‌لاكانیش دزران.

سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، دواى دابینکردنى یەکەى نوێ بۆ پاڵاوگەکە و پڕکردنەوەى میلاکاتەکانى، دەتوانرێت بەنزین بەرهەمبهێنێت.

وەزیرى نەوتى عێراق ڕاشیگەیاند، دواى کۆنترۆڵکردنەوەى پاڵاوگەکە لەدەست داعش، لەلایەن هەردوو کۆمپانیاى نەوتى باکور و ناوەڕاستەوە پاڵێوگەکە نۆژەنکراوەتەوە.

سەبارەت بە زانیارییەكانی تایبەت بە دزینی كەرەستە و كلوپەلەكانی پاڵاوگەی بێجی، غەزبان دەڵێت: وەزارەتەكەیان ناتوانێت پەنجەی تۆمەت بۆ هیچ لایەنێك درێژبكات، بەوپێیەی دزییەكە لە سەردەمی حكومەتی پێشوودا بووە، بەڵام ئەوانەی چەند بەشێكیان لە كەرەستە و كلوپەلی پاڵاوگە و وێستگەی كارەبای پاڵاوگەكە دزیوە، پەیوەندییان بە وەزارتەوە كردووە، بۆ سەرلەنوێ‌ فرۆشتنەوەی كەرەستەكان، هەرچەندە وەزارەت مامەڵە لەسەر ئەو كەرەستانە ناكات، كە دزراون، بەڵام ئەو كەستە و كەلوپەلانە بەو هۆیەی بە هەڵە لێكراونەتەوە، لەكاركەوتوون و خراپبوون.

باسى لەوەشکرد، وەزارەت هیچ کەس و لایەنێک تۆمەتبار ناکات بە دزینى ئامێر و کەلوپەلەکانى پاڵاوگەکە، کە لەسەردەمى داعشدا وێرانکرا و هه‌موو به‌تاڵان بردرا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.