ئاژانسی گه‌شتوگوزاری جیهانیی "Globehunters"، شیكردنه‌وه‌ی بۆ تێچووی مانه‌وه له هۆتێله‌كانی پێنج ئه‌ستێره له ١٧٠ وڵات كرد ، له‌نێوانیاندا هه‌رزانترین و گرانترینیان.
رۆژنامه‌ی "Independent" رایگه‌یاند، گونجاوترین و هه‌رزانترین شار بۆ هه‌وادارانی مانه‌وه له هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كان، له پله‌ی یه‌كه‌مدا شاری ئه‌نتاڵیای توركیا دێت، تێچووی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له هۆتێله‌كانی ئه‌و شاره ٤٠ دۆلار ده‌بێت.
له پله‌ی دووه‌م شاری مه‌كسیكۆی مه‌كسیك دێت، كه تێچووی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له هۆتێله‌كانی ئه‌و شاره ٤١ دۆلار ده‌بێت.
له پله‌ی سێیه‌م هۆتێله‌كانی شاری شه‌رمولشێخی میسر دێت، كه تێچووی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له هۆتێله‌كانی ئه‌و شاره ٥٠ دۆلار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها شیكهران گرانترین هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان دیاریكرد، شاری سان فرانسیسكۆی ئه‌مریكا له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م پۆلێنهدایه و، تێچووی مامناوه‌ندی مانه‌وه‌ی رۆژانه له هۆتێله‌كانی ئه‌و شاره ده‌گاته ٥٤٠ دۆلار.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.