Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:17

رۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى: په‌یه‌ده‌ ئاماده‌یه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان به‌ رژێم بداته‌وه‌

له‌به‌رانبه‌ردا رژێم دان به‌ ده‌سه‌ڵاتى كانتۆنه‌كان ده‌نێت
کوردستان TV
100%


له‌ راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ى "تایمزى به‌ریتانى" باس له‌و خاڵانه‌ ده‌كات ، كه‌ په‌یه‌ده‌ و رژێمى سووریا دانووستاندنى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و دانووستاندنه‌كه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه‌"، له‌ هێرشه‌كانى توركیا ده‌ترسێت، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د بكات و ته‌نانه‌ت په‌یه‌ده‌ كه‌ باڵى سیاسی یه‌په‌گه‌یه‌ به‌وه‌ رازى بووه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌ رژێمى ئه‌سه‌د بداته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا ده‌بێت رژێم دان به‌ ده‌سه‌ڵاتى كانتۆنه‌كان بنێت.

ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌، ئه‌و هێزه‌ كوردییه‌ رازییه‌ له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا  ناوچه‌ كوردییه‌كان به‌ده‌ست دیمه‌شقه‌وه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌ركى دارایى و فێركردن و باج و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكى ترى ناوخۆ به‌ په‌یه‌ده‌ بدرێت.

ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت په‌یه‌ده‌ و رژێمى ئه‌سه‌د دانووستاندن ده‌كه‌ن، پێشتر به‌رپرسانى دیمه‌شق رایانگه‌یاندبوو ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردییه‌كان دابنیشن، به‌مه‌رجێك باسى "فیدڕاڵى" نه‌كه‌ن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.