Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 22:57

له‌رووداوێکى هاتووچۆدا 27 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان پاسێك و بارهه‌ڵگرێكی سوته‌مه‌نی ڕوویداوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ نێوان پاسێك و بارهه‌لگرێكی سوته‌مه‌نی بیست و حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا ،  پۆلیسی پاكستان ڕایگه‌یاند: پاسێكی گه‌شتیاری و بارهه‌ڵگرێكی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر ڕێگایه‌یكی خێرای ئه‌ووڵاته خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه‌ و له‌ئه‌نجامدا بارهه‌لگره‌گه‌ گڕی گرتوه‌ و به‌هۆیوه‌ بیست و حه‌وت كه‌س ‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و پێنج كه‌سی دیكه‌ برینداربوون ، هه‌روه‌ها  تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن كه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ بوو . شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ پۆلیسی پاكستان ڕاشیگه‌یاندووه‌ هه‌ر به‌هۆی به‌هێزی و زۆری ئاگره‌كه‌ نه‌توانراوه‌ سه‌رنشینی پاسه‌كه‌ ڕزگاربكڕێت بۆیه‌ بۆته‌ گیانله‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی سه‌رنشینانی .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.