له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی كالچۆ یانه‌ی یۆڤنتۆس میوانداری یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنای كرد‌و یاریه‌كه به‌سێی گۆڵی خاوێن برده‌وه، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سێزده دۆگلاس كۆستا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خانمه پیره‌كه به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه ئیمری چان گۆلی دووه‌می بۆ یۆڤنتۆس تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه خاوبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و شه‌ش خولهك به‌ر له‌كۆتایی یاریه‌كه دانیلی رۆجانی گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ یۆڤنتۆس تۆماركرد، به‌مجۆره یۆڤنتۆس براوه‌ی سێی خالی دیكه‌بوو، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه په‌نجاو شه‌ش خاڵ و به‌جیاوازی نۆ خاڵ له‌پێش خانه‌ی دووه‌مه.
ڤیدیۆ .. یۆڤانتۆس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کیڤۆ تۆمار کرد
له‌خولی ئیتاڵیادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.