ئێواره‌ى ڕۆژى 21 ى 1 ى 2019 ، له هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان بووه میوانی یانه‌ی جه‌نه‌وا، له‌ئه‌نجامدا میلان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه، له گێمی یه‌كه‌م و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ بۆ نزیك بوونه‌وه له گۆڵی یه‌كتر، كه‌چی هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی تۆڕی گۆڵی ئه‌وه‌ی دیكه بهه‌ژێنێ و له‌م گێمه‌دا هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له ده‌ره‌نجامی فشارێكی توندی یاریزانانی تیپی میوان بۆ سه‌ر گۆڵی جه‌نه‌واو له خوله‌كی حه‌فتاودوودا، یاریزان فابیۆ بۆرینی گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركرد، پاشان خیسوس سوسۆی ئیسپانی، ڕۆسۆنێری له خوله‌كی هه‌شتاوسێ كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، به‌م بردنه‌وه‌ش میلان سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده سیی و چوار خاڵ، جه‌نه‌واش له سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند له بیست خاڵ وه‌ستا
ڤیدیۆ ... میلان سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر جه‌نه‌وادا تۆمار کرد
له‌خولی ئیتاڵیادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.