رۆبرتۆ فێرمینیۆ هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی رایگه‌یاند هه‌ڵوێستی محه‌مه‌د سه‌لاح بۆمن ئاسایی بوو، كاتێ له‌یاری به‌رامبه‌ر بهئهرسناڵ لێدانی سزای بۆ من به‌جێهێشت، فێرمینیۆ له‌لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی لیڤه‌رپول ئیكۆ خۆشحاڵ بووم به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی محه‌مه‌د سه‌لاح كه‌له‌كاتی لێدانی سزایه‌كه تۆپه‌كه‌ی بهمن دا بۆ ئه‌وه‌ی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م، بۆیه لێره‌وه زۆر سوپاسی ده‌كه‌م، سه‌باره‌ت ئه‌لیسۆن بیكه‌ری گۆڵپارێزی هاونیشتیمانیهكهشی فێرمینیۆ وتی ئه‌سته‌مه له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان گۆڵ لهبیكهر تۆماربكرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی لهیاریهكانیش ده‌بینین به‌مجۆره‌یه، له‌سه‌ر هه‌ر یاریزانێك پێویسته ته‌واو دان به‌خۆ بگرێت و بروای به‌خۆی هه‌بێت كاتێ رووبه‌رووی یه‌و گۆڵپارێزه ده‌بێته‌وه، له‌وه‌ڵامی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌پریمه‌رلیگ من خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌واو رازی نیم و هه‌وڵ ده‌ده‌م گۆلی زیاتر تۆمار بكه‌م و ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكه‌م.
فێرمینیۆ خۆشحال بووم به‌هه‌ڵوێستى محه‌مه‌د سه‌لاح کهلێدانى سزای بۆ من به‌جێهێشت
لهیاریان له‌به‌رامبه‌ر ئارسناڵدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.