رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاشكرای كردووه كه دوو له‌گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی جیهان له ژماره‌ی دانیشتووان، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی نێر، پێویستییان به 80 ملیۆن ئافره‌ت هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری لۆفیگارۆ- ی فه‌ره‌نسی كه له راپۆرتێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ گواستویه‌تییه‌وه، هه‌ردوو وڵاتی چین و هیندستان به‌ده‌ست كه‌می ژماره‌ی ئافره‌ت ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی چین و هندستان 120 پیاو به‌رامبه‌ر به 100 ئافره‌ته، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه‌هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه نییه، بۆیه ئه‌مه بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو وڵات، چونكه كه به‌تێكڕا هه‌ردوو وڵات پێویستییان به 80 ملیۆن ئافره‌ت ده‌بێ و ژماره‌كه‌ش له‌داهاتوودا زیاد ده‌كات.
چاودێران پێیان وایه په‌یڕه‌وكردنی سیاسیه‌تی یه‌ك منداڵ له‌چین كه له‌ساڵی 1979 تا ساڵی 2015 ی خایاند یه‌كێك بووه له‌و هۆكارانه‌ی كه پێكهاته‌ی دانیشتووانی تێكداوه، هاوكات تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت به‌شێكی زۆری خێزانی چینی حه‌زناكه‌ن كچییان ببێت.
راپۆرته‌كانی پێشتر ده‌ریان خستووه كه سیاسه‌تی یه‌ك كوڕ، وای كردووه كه ژماره‌ی ئافره‌ت له چین كه‌م ببێته‌وه كه به‌ده‌یان ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وڵاتی چین هۆشداری داوه كه له كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی پیاوان به 30 ملیۆن كه‌س به‌رامبه‌ر به‌رێژه‌ی ئافره‌تان به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌سه‌ت به بابه‌تی كه‌می ئافره‌ت له چین، ماڵپه‌ری لۆفیگارۆی فه‌ره‌سی له راپۆرتێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ گواستۆیه‌تییه‌وه كه ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ی نێوان نێر‌و مێ له چین كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردووه‌و وای له‌چینییه‌كان كردووه كه په‌نا بۆ كڕینی كچ و ژنانی میانمار ببه‌ن و به زۆریی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ ئاشكراشی كردووه كه ئافره‌تانی میانمار به 3 هه‌زار تا 13 هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێن، دواتر له‌نێو ماڵه‌كان به‌ند ده‌كرێن و رێگا ناده‌ن بێنه ده‌ره‌وه، بو َزیادكردنی نه‌وه‌ی نوێش داوایان لێده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا منداڵیان ببێت.
دوای ئه‌وه‌ی منداڵیشیان ده‌بێت، رێگایان پێده‌درێت به بێ منداڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، ئه‌م ره‌فتاره‌ش به‌زۆری له‌سه‌ر ئافره‌تانی كه‌مبۆدیاو ڤێتنام په‌یره‌و ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.