Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:15

بەشار ئەسەد رێگه‌ نادات دبلۆماتکارانی ئەوروپی سه‌ردانى دیمه‌شق بکه‌ن

ئەسەد پێدانی ڤیزای تایبەت بە دبلۆماتکارانی ئەوروپی هەڵوەشاندۆتەوە
کوردستان TV
100%

بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بڕیاری پێدانی ڤیزای تایبەت بە دبلۆماتکارانی ئەوروپی و بەرپرسان هەڵوەشاندۆتەوە کە لەنێوان بەیروت و دیمەشقدا هاتوچۆدەکەن.

پێدانی ڤیزای تایبەت بەدپلۆماتکارانی ئەوروپی لە ساڵی ٢٠١١ و پاش هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی لە سوریا هات کە بەهۆیەوە وڵاتانی ئەوروپی کونسوڵگەری و باڵوێزەکانی خۆیان لەو وڵاتە داخست و بەیروتی پایتەختی لوبنانیان کردە بنکەی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی خۆیان. 

بەپێی هەواڵێکى ئاژانسی رۆیتەرز، سێ دبلۆماتکاری ئەوروپی وێڕای جەختکردنەوەیان لەراستی هەواڵەکە راشیانگەیاند" پێدەچێت ئەم هەنگاوەی حکومەتی سوریا بۆ دروستکردنی فشار و ناچارکردنی وڵاتانی ئەوروپی بێت بۆ کردنەوەی کونسوڵگەری و باڵوێزەکانیان لە سوریا.

زۆربەی دبلۆماتکارە ئەوروپییەکان سەربە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە جیهانییەکانن کە خزمەتگوزاری مرۆیی پێشکەشی لێقەوماوانی سوریا دەکەن، دبلۆماتکارێک لەو بارەیەوە دەڵێت" ئەمە لێدانە لەهەنگاوە مرۆڤ دۆستییەکانی دەرەوەی سوریا و ئێمە ناچاردەکەن پەنا بۆ وەرگرتنی ڤیزای یەک سەر ببەین کە کاتێکی زۆرمان لەمامەڵەی وەرگرتنیان دەڕوات.

کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاندووە پاش نزیکەی هەشت ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆیی سوریا، رێکخراوە ئەوروپییەکان لەڕێگای ئەو دبلۆماتکارانە توانیویانە زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی خواردن و دەرمان و شوێنی مانەوەی لێقەوماوان لەناوخۆی سوریادا دابینبکەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.