به هۆی ناڕوونی له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیدا ، دامه‌زراوه‌ی ته‌كنۆلۆژیا و زانیاری له وڵاتی فه‌ره‌نسا داوای كردووه كۆمپانیای گۆگڵ به بڕی 50 ملیۆن دۆلار سزا بدرێت .
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ئاشكرایده‌كات ، له‌به‌ر ئەوەی گۆگڵ نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست پارێزگاری له‌و زانیارییانه بكات كه له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌ورووپادا هه‌ن، بۆیە داوامان كردووه كه سزایه‌كی 50 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
دامه‌زراوه‌ی ته‌كنۆلۆژیا و زانیاری كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا ، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆمپانیای گۆگڵ زانیاری نادروست بڵاو ده‌كاته‌وه و ناڕوونیه‌ك لە جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیاندا دیاره.
هه‌رچه‌نده بنكه‌ی سه‌ره‌كیی گۆگڵ له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ده‌كه‌وێـته وڵاتی ئێرلەندا، به‌ڵام وه‌كو پێویست وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و بنكه‌یه نه‌دراوه‌ته‌وه ، هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه ئه‌ورووپیه‌كان نووسیویانه كه ئێرلەندا مافێكی ئه‌وتۆی نیه كه یاری به زانیارییه‌كان بكات و كاره سه‌ره‌كییه‌كان هه‌مووی له ئه‌مریكا ده‌كرێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.