Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 00:47

کاریگه‌ری بۆنی خۆش له‌سه‌ر مرۆڤ

لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دوورمان دەخەنەوە
کوردستان TV
100%


 
لەم دواییه‌دا توێژینەوەیەك دەری خستووە، كە بۆنی خۆش كاریگەری باشی لەسەر دڵ هەیە و لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دوورمان دەخاتەوە.

له‌ ئەنجامدانی توێژینەوەیەكدا شارەزایان بۆیان دەركەوتووە ، بۆنە خۆشەكان بەتایبەت ئەوانەی لە گوڵی سرووشتی بەرهەم دەهێنرێن كاریگەری باشیان لەسەر دڵ هەیە و لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دوورمان دەخەنەوە.

هه‌مان توێژینه‌وه‌ ئاشكرایده‌كات ، ئەو خواردنانەی خوێن پاك دەكەنەوە زۆر گرنگە بۆ ئەگەری دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ، بەتایبەت زەردێنەی هێلكەو گۆشتی بزن و گۆشتی كەوو كەڵەباب .

زانایان رێنماییمان دەكەن بۆ ئەوەی دڵێكی تەندروستمان هەبێت و لە خۆراكە ئامادەكراوەكان و وەرزشی زۆرو سەفەركردنی زۆرو جووتبوونی زۆر دوور بكەوینه‌وه‌ وهه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین لە بۆنی سروشتی كەڵك وەربگرین .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.